تۆڵە سەندنەوەی سەڵاح، ئەشرەف بن عەیادی هێنایە قسە

دوای بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید لە مان سیتی، محەممەد سەڵاحی ئەستێرەی ناوداری لیڤەرپوڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسی، “حسابێکمان هەیە، دەبێت ڕێکی بکەینەوە.”

لەم پۆستەدا سەڵاح مەبەستی لەوەیە، کە لە فیناڵی چامپیۆنزلیگی 2018بەرامبەر لیڤەرپوڵ دۆڕاندنیان تۆمار کردووە، هەوڵ دەدەن لە فیناڵی 2022 تۆڵەی ئەو وەرزە بکەنەوە.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەنووسی ناوداری تۆڕی “بی ئین سپۆرتس”، ئەشرەف بن عەیاد نووسیویەتی، “سەڵاحی برام، وا دیارە لە لێدوانەکەتدا پەلەت کردووە.”

لێرەدا بن عەیاد مەبەستی لەوەیە، کە تووڕەکردنی ڕیاڵ مەدرید لەم قۆناغەدا کە هەر دوو یانە گەیشتوون بە فیناڵی خولەکە، شتێکی باش نییە، بەو پێیەی پێشتر یانەی شاهانە توانیویەتی گەورەکانی وەک پاریس، چێڵسی، سیتی بکوتێت بە زەویدا.

چەندین سەرچاوە و ڕۆژنامەی بیانیش، لە پرۆگرامە بیانییەکانەوە هەمان بۆچوونی ئەشرەف بن عەیاد-یان هەبووە، تەنانەت ئاماژەیان بەوە کردووە، کە یاریزانە میسرییەکە دوای لەدەستدانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بەڵێنی-داوە تۆڵە لە سەنیگال بکاتەوە، بەڵام جارێکی دیکە لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەفریقا بەرەو مۆندیال بەرامبەر هەمان هەڵبژاردە شکستیان هێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی و ئیشبیلیه‌ بلیتی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگیان بڕی

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی چواره‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا، دوو ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگ ئه‌نجامدران و چێڵسی و…
Total
0
Share