سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ڕایدەگەیەنێت، تاڵیبان بەهێز ئەفغانستانی داگیرکردووە، بۆیە داننانێن بەحکومەتی هێزێکی ئیسلامی توندڕەوی وەک تاڵیباندا.
جەستن ترۆدۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا هەڵوێستی وڵاتەكەی لەبارەی ڕووداوەكانی ئەفغانستان ئاشكراكرد و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “بەپێی یاساکانی کەنەدا تاڵیبان هێزێکی تیرۆرستە، بەهێزی سەربازیش ئەو وڵاتەی داگیرکردووە و ئێمە ناتوانین دانبەحکومەتێکدا بنێن، کە هێزێکی توندڕەوی وەک تاڵیبان پێکیدەهێنێت.”
ترۆدۆ، حکومەتی ڕووخاوی ئەفغانستانی وەک حکومەتێکی دیموکراتی هەڵبژێردراو پێناسەکرد و ڕایگەیاند، “ئەو حکومەتە بەهێز ڕوخێنراوە”.
دوای کۆنترۆڵکردنی کابولی پایتەختی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە، ئێستا لەناو ئەفغانستاندا تەنها باڵیۆزخانەکانی ڕوسیا، چین، پاکستان و ئێرانی تێدا ماوە و ئەو چوار وڵاتەش تا ئێستا بۆچوونیان لەسەر تاڵیبان نەرمە.
هاوكات بەشێك لە وڵاتان بەفەرمی دژی هەنگاوەكانی تاڵیبانن و بەشێكی دیكەشیان پشتیوانیی دەكەن.