سەرۆکی ئازەربایجان پێی تورکیا دەخاتە هاوکێشەی ئاگربەستەوە

سەرۆککۆماری ئازەربایجان ئاشکرایکرد، لە هەر دانیشتن و کۆبوونەوەیەکدا بۆ ئاگربەست یان چۆنیەتی بڕیاردان لەسەر شەڕەکان پێویستە تورکیا ئاگادار بێت و ئەویش نوێنەری هەبێت.

ئیلهام علێف، سەرۆککۆماری ئازەربایجان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمیی تورکیا دوێنێ 5ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، “ئەگەر بڕیاربێت لەسەر ناوچەی قەرەباغ ئاگربەست بکرێت دەبێت هێزەکانی ئەرمینیا لە ناوچەکە بچنە دەرەوە و جگە لەم مەرجە هیچ مەرجێکی دیکەی ئاگربەست دروست ناکات”.

سەرۆککۆماری ئازەربایجان وتوشیەتی، “لە کۆتاییدا ئازەربایجان بە هاوکاریی تورکیا دەچێتە ناو پرۆسەی دانیشتن و ئاشتی لەسەر پرسی قەرەباغ چونکە شەڕ هەمیشە کۆتایی هەیە، بۆیە تا زوتر دانیشتن بکرێت باشترە”.

شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر هەرێمی قەرەباغ گەیشتە 10 ڕۆژ و لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەکەوە تا ئەمڕۆ لانیکەم 250 کەس کوژراون.

تورکیا لەم شەڕەدا نەیشاردووەتەوە بە ئاشکرا هاوکاریی ئازەربایجان دەکات و هەموو هاوکارییەک بۆ ئەو وڵاتە دەنێرێت.

لەماوەی چەند ڕۆژێکدا ئازەربایجان و ئەرمینیا ئەمە دووەمجارە باسی ئاگربەست و گفتوگۆ دەکەن، پێشتریش وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گفتوگۆ لە ژێر چاودێریی دامەزراوەی ئەمنی و هاوکاریی ئەوروپا دەربڕی بوو.

بابەتی پێشتر

کەرکوک.. لە هێرشێکی داعشدا حەوت پۆلیسی فیدراڵی کوژران و برینداربوون

بابەتی دواتر

ئێران نایەوێت تورکەکانی وڵاتەکەی تێکەڵی هاوکێشەی قەرەباغ ببن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مه‌رگی هێرش سه‌نگه‌ری.. خانه‌واده‌كه‌ی هۆشداری ده‌ده‌ن

پاش گیان له‌ده‌ستدانی ڕۆژنامه‌نوس هێرش سه‌نگه‌ری به‌هۆی كۆرۆناوه‌، خانه‌واده‌كه‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان به‌ كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن، له‌به‌رامبه‌ردا نه‌خۆشخانه‌ی…
Total
0
Share