فەرەنسا.. هۆشداری دەدرێت لە هێرشێكی گەورەی تیرۆریستی

پۆلیسی فەرەنسا ئەمشەو 26ی تشرینی یەكەم، هۆشداری دا لە ئەگەری ڕودانی هێرشێكی تیرۆریستی گەورە كە “لە ئاستێكی زۆر بەرزدا دەبێت”.

بەگوێرەی سەرچاوەكان، پۆلیسی فەرەنسا ڕێوشوێنی توندیان گرتووەتەبەر، بەڵام زانیاریی زیاتریان لەبارەی “ئەو هێرشە چاوەڕوانكراوە” و شوێنی دیاریكراو بۆ ئەنجامدانی ئاشكرانەكردووە.
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو 22ی تشرینی یەكەم، بەهۆی ئاگاداركردنەوەی لە بوونی بۆمبێك، پۆلیسی فەرەنسا وێستگەی شەمەندەفەری “پار دیو”ی چۆڵكرد.
ئەوكات هێزەكانی پۆلیسی فەرەنسا لە دەوروبەری وێستگەی شەمەندەفەری “پار دیو” لە شاری لیۆن بڵاوبوونەوە و ڕێگەكانی دەوروبەریان داخست، داوایان لە دانیشتووانی شارەكە و خەڵك كرد نەچنە ئەو شوێنە و خۆیان دووربگرن.
بە گوێرەی زانیارییەكان، ڕێوشوێنەكانی پۆلیسی فەرەنسا دوای ئەوە بوون كە ئاگاداركرابوونەوە لە بوونی بۆمبێك لە وێستگەكەدا.
لە هەمان كاتدا پۆلیسی فەرەنسا باسی لەوە دەكرد ژنێك كە چەند جانتایەكی پێبووە، هەڕەشەی تەقاندنەوەی وێستگەی شەمەندەفەری “پار دیو”ی شاری لیۆن-ی كردووە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: بەدواداچوونی بەردەوام دەکەین بۆ لابردنی قەدەغەی ئاسمانی ئەوروپا لەسەر هێڵی ئاسمانیی عێراق

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەفدی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی / (لایتا)  تاوتوێی ڕێکارەکانی لابردنی…
Total
0
Share