(ڤیدیۆ) بایرن میونشن نۆیەم سوپەری ئەڵمانیای بەدەستهێنا

یانەی بایرن میونشن ڕوبەڕوبوونەوەی جامی سوپەری ئەڵمانیای بەرامبەر بوروسیا دۆرتمۆند ئەنجامدا، یانە باڤارییەکە بردنەوەی تۆمارکرد.

ئەمشەو سێشەممە، یانەی بایرن میونشن لە سیگناڵ ئیدونا پارک، ڕوبەڕوبوونەوەی جامی سوپەری ئەڵمانیای بەرامبەر بوروسیا دۆرتمۆند ئەنجامدا. یارییەکە بە ئەنجامی (3-1) لەبەرژەوەندی سوورپۆشەکانی هەرێمی باڤاریا کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بایرن لە خولەکەکانی 41،49،74 لەلایەن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی (دوو گۆڵ) و تۆماس مولەرەوە تۆمارکران، تاکە گۆڵی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لە خولەکی 64 لەلایەن مارکۆ ڕۆیسەوە تۆمارکرا.

 

بەبردنەوەی سوپەری 2021، بایرن میونشن نۆیەم جامی سوپەری ئەڵمانیای خستە نێو هەگبەی دەستکەوتە مێژووییەکانییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) له‌ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی چاڤی-دا به‌رشلۆنه‌ دێربی که‌ته‌لۆنیای برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 14ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌رده‌می چاڤی-دا بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد.…
Total
0
Share