ئەمریكا یەدەگی دراوی حكومەتی ئەفغانستانی سڕكرد

ئەمریكا یەدەگی دراوی حكومەتی ئەفغانستانی سڕكرد و ڕێگە بە بەكارهێنانی نادات، بڕەكەی بە ملیاران دۆلار دەخەمڵێنرێت.

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست-ی ئەمریكی لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئیدارەكەی جۆ بایدن-ەوە  بڵاویکردەوە، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕاوێژی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكە كردووە، بڕیاردراوە بە سڕکردنی سەرجەم ئەو دراوی یەدەگەی ئەفغانستان، کە لە بانکەکانی ئەمریکادان، بڕیارەكەش لە ڕۆژی یەكشەممەوە دەرچووە.

بەپێی بڕیارەكە، هەر پارەیەك كە بانكی ناوەندیی ئەفغانستان خاوەندارێتیی بكات، چیتر ڕێگە نادرێت مامەڵەی پێوەبكرێت، بەتایبەت لەلایەن تاڵیبانەوە.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، ئەفغانستان خاوەنی نزیكەی 9.4 مليار دۆلار یەدەگ بووە، كە دەكاتە سێیەكی داهاتی ساڵێكی وڵاتەكە، بەشێكی زۆری یەدەگی وڵاتەكەش لەناوخۆی وڵاتەكەدا نین و لە بانكەكانی ئەمریكا هەڵگیراون.

بەپێی بەشێك لە میدیا جیهانییەكان، پارە سڕكراوەكەی ئەفغانستان دەگاتە نزیكەی 7 ملیار دۆلار، كە لە بانكەكانی ئەمریكادان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بە هەماهەنگیی ئێمە بوو

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بە هەماهەنگی لەگەڵ تەلئەبیب بووە.…
زیاتر ببینە

شارەزایان: بومەلەرزە لە تورکیا تا یەک ساڵی دیکە بەردەوام دەبێت

پێدەچێت شەپۆلی بوومەلەرزە مەترسیدارەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆتایی پێ نەیەت، زانایانی جیۆلۆجی رایانگەیاند، “رووبەڕووی زریانێکی نوێی بومەلەرزە دەبینەوە”،…
Total
0
Share