ئارسیناڵ بۆندێک پێشکەشی ڕیاڵ مەدرید دەکات

بەڕێوەبەرانی ئارسیناڵ ئامادەکارییان کردووە بۆندێکی هەمیشەیی بۆ گواستنەوەی مارتن ئۆدیگارد پێشکەشی ڕیاڵ مەدرید بکەن.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، دوای یاریکردنی ئۆدیگارد بە خواستن بۆ یانەی ئارسیناڵ، مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەر و بەرێوەبەرانی ئەو یانەیە سەرسامبوون بەتواناکانی، هەوڵێکی زۆریانداوە بەشێوازی خواستن دووبارە بیگەڕێننەوە بۆ شاری لەندەن، بەڵام یانەی شاهانەی مەدرید ڕێگەی بە گواستنەوەکە نەداوە.

سەرچاوەکە ئاماژەیکردووە، لە ئێستادا بەڕێوەبەرانی “گانەرز” ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی بۆندێک دەکەن بەبڕی (50) ملیۆن یورۆ بۆ گواستنەوەی گەوهەرە نەرویجییەکە، بەئەگەرێکی زۆریشەوە ئیدارەی لۆس بلانکۆس ڕەزامەندی نیشاندەدات.

ڕیاڵ مەدرید بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناچارە دەستبەرداری بەشێک لە یاریزانەکانی پێکهاتەی کارلۆ ئەنچلۆتی ببێت، یەکێک لەو یاریزانانە مارتن ئۆدیگاردە کە تاوەکو 2023 لەگەڵ ڕیاڵ بۆندی واژووکردووە و دوو وەرزە لەلایەن زێدانەوە پشتگوێخراوە، پێناچێت بۆ وەرزی نوێ ئەنچلۆتی بەنیازبێت پشت بەتواناکانی ببەستێت.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. تۆمەتبارێک کە سەرانەی لە خواردنگەیەک وەردەگرت دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

هەولێر.. دوای خۆپیشاندان بەڵێنی چارەسەری كێشەی كەمئاوی بەدانیشتووانی گەڕەكێك درا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیۆل ڕیاڵ مه‌دریدی دووچاری یه‌که‌م دۆڕاندنی لالیگا کرد

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می لالیگا، دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ…
Total
0
Share