سلێمانی.. تۆمەتبارێک کە سەرانەی لە خواردنگەیەک وەردەگرت دەستگیرکرا

لەسەر سکاڵای خاوەنی خواردنگەیەک، کەسێک بە تۆمەتی وەرگرتنی سەرانە لە خاوەنی خواردنگەکە دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتبارە بەزەبری هێز سەرانەی لە خاوەنی خواردنگەکە وەرگرتووە و تۆمەتبارەکە دانیناوە بە تاوانەکەیدا.

ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکراوە ناوی (ز. ج. غ)ـە و لەدایکبووی 1999یە، لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستگیراوە بەسەر دەمانچەیەکدا.

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکردووە، لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە تۆمەتباری ناوبراو لەسەر دۆسیەیەکی دیکە لە بنکەی پۆلیسی چوارچرا سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و داواکراو بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ چەند سه‌ر ئاژه‌ڵێک دوو کەس ده‌ستگیركران

پۆلیسی سلێمانی، دەستگیرکردنی دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ئاژەڵ رادەگەیەنێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای‌…
Total
0
Share