(ڤیدیۆ) ئیسپانیۆل ڕیاڵ مه‌دریدی دووچاری یه‌که‌م دۆڕاندنی لالیگا کرد

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می لالیگا، دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگای کۆرنێلا ئێل پرات بووه‌ میوانی ئیسپانیۆلی که‌ته‌لۆنی، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌به‌رژه‌وه‌ندیی یانه‌ی خانه‌خوێ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی ئیسپانیۆل له‌ خوله‌که‌کانی 17، 60 له‌لایه‌ن ڕائول دی تۆماس و ئه‌لێکس ڤیداله‌وه‌‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی ڕیاڵ مه‌دریدیش له‌ خوله‌کی 71 له‌لایه‌ن که‌ریم بنزیمه‌ی فه‌ره‌نسییه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ هه‌شت یاری 17 خاڵی کۆکرده‌وه‌ و له‌پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لالیگا به‌جیاوازی گۆڵ به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید به‌رده‌وامبوو، له‌ به‌رامبه‌ردا ئیسپانیۆل به‌کۆکردنه‌وه‌ی نۆ خاڵ له‌پله‌ی 16وه‌ بۆ پله‌ی 12 سه‌رکه‌وت.

بابەتی پێشتر

ئێران داوای ئازادكردنی 10 ملیار دۆلاری بلۆككراوی لە ئەمریكا دەكات

بابەتی دواتر

پەیەدە: مام جەلال ژیانی خۆی لەسەر خەباتی سیاسی بۆ کورد دانا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share