چامپیۆنز لیگ.. دۆخی یانەی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان بزانە

ئەمشەو كاتژمێر 11 لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی چامپیۆنز لیگ، یانەی ڕیاڵ مەدرید لەناو یاریگای خۆی میوانداری یانەی پاریس سانجێرمان دەكات.

لە یاریی چوندا پاریس بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر سەركەوتنی بەدەستهێنابوو، بۆ ئەم یارییە ڕیاڵ مەدرید پێویستی بەوەیە بە دوو جیاوازی دوو گۆڵ یارییەكە بباتەوە.

لە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدرید تۆنی كروس گەڕاوەتەوەو تا ڕادەیەكی زۆر لە پێكانەكەی چاكبۆتەوە.

یاریكردن و نەكردنی كروس كەوتۆتە ئەستۆی ئەنچیلۆتی ڕاهێنەرەوە.

هەروەها مێندی و كاسمیرۆ بەهۆی كەڵەكە بونی كارتە زەردەكانیانەوە ناتوانن یاری بكەن.

ئەنچیلۆتی بەنیازە لە جێگەی مێندی پشت بە ناچۆ ببەستێت، لە جێگەی كاسمیرۆ پشت بە ڤالڤێردی ببەستێت.

پێشبینیش دەكرێت لە هێڵی پێشەوە هەریەك لە یاریزانان كەریم بنزیمە و ڤینیسیۆس و ئاسینسیۆ یاریبكەن.

لە ڕیزەكانی پاریس سانجێرمانیش، ئەندرێ هێرێرا و ڕامۆس بەهۆی پێكانەوە دوركەوتونەتەوە، بەڵام مباپی بێ كێشە دەتوانێت یاری بكات.

پۆچتینۆ بۆ گۆڵچی پشت بە دۆناڕۆما دەبەستێت و لە هێڵی پێشەوەش یاریی بە مێسی و نێیمار و مباپی دەكات.

بابەتی پێشتر

کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا چیین؟

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان پێش یاریەكەی ڕیاڵ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share