بەرشلۆنە یەکەم بۆندی هاوینی 2022ی یەکلاییکردەوە

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە، پێشوەختە ڕێککەوتنیان لەگەڵ فرانک کیسی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی میلان کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی جێراردۆ ڕۆمێرۆی ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی و شارەزای بواری گواستنەوەکان، زەبەلاحەکەی خوولی ئیسپانیا سەرکەوتوو بووە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ فرانک کیسی و سەرکەوتن بەسەر یانە خوازیارەکانی دیکەدا.

جگە لە بارسا، یانەکانی پاریس سان جێرمان و ڕیاڵ مەدرید بەهەمانشێوە ئامادەییان دەربڕیوە گرێبەست لەگەڵ ناوەندکارە هەمەجۆرەکەی کۆتدیڤوار واژووبکەن، بەڵام یاریزانەکە یاریکردنی بۆ بەرشەلۆنە هەڵبژاردووە و پێیوابووە پڕۆژەی نوێی چاڤی سەرنجڕاکێشترە لە پڕۆژەی دوو یانەکەی دیکە.

کیسی لە ماوەی ڕابردوودا ڕەتیکردەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەی سی میلان نوێبکاتەوە، بڕیاری دا لە کۆتایی وەرزدا ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌یه‌کسانبوون به‌رامبه‌ر غه‌ڕناته‌ چانسێکی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستدا

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 20ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر…
Total
0
Share