(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە لە مەدرید دوو خاڵی لەدەستدا

لە چێوەی یارییەکانی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی بەرشلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا یەکسانبوونی بەرامبەر خیتافی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و یەکشه‌ممه‌، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (29)ی “لالیگا، یانه‌ی خیتافی له‌ یاریگای “کۆلسیۆن ئەلفۆنسۆ پێرێز” میوانداریی بەرشلۆنەی کرد، یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانه‌ی بەرشلۆنە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە‌ (73) و لە پلەی یەکەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا” هاوشێوەی هەفتەکانی پێشوو بەردەوامبوو و جیاوازی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بۆ (11) خاڵ کەمکردەوە، هەروەها یانەی خیتافی بە (31) خاڵەوە چووە پلەی (15).

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ بانكی ناوەندی نزیكەی 175 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە

بابەتی دواتر

وەزارەتی ناوخۆ گۆڕانكاری لە چەند پۆستێكدا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share