هەولێر.. دوای خۆپیشاندان بەڵێنی چارەسەری كێشەی كەمئاوی بەدانیشتووانی گەڕەكێك درا

دانیشتووانی گەڕەکی باداوەی هەولێر بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوەوە گردبوونەوەیان ئەنجامدا. قائیمقامی هەولێریش دەڵێت، “هۆکارەکەی وشکبوونی بیری گەڕەکەکەیە”.

دانیشتووانی گەڕەکی باداوە شەقامی 100 مەتریی هەولێریان بۆ چەند کاتژمێرێک داخست و خۆیان باس لەوە دەکەن، ماوەی سێ مانگە ئاویان نییە و تەنها ئاو دەکڕن یان لەڕێگەی تەنکەرە خێرخوازییەکانەوە ئاویان بۆ ڕۆیشتووە.

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر چووە ناو گردبوونەوەکە و ڕایگەیاند، بڕانی ئاوی گەڕەکەکە بەهۆی وشکبوونی ئەو بیرەیە کە ئاوی گەڕەکی باداوە دابیندەکات.

وتیشی، “تیمەکانمان ڕەوانەی گەڕەکەکە دەکەین و لە ماوەی 48 کاتژمێردا بیری جێگرەوە بۆ گەڕەکەکە لێدەدەین، تاکاتێکیش بیرەکە تەواو دەبێت لەڕێگەی تانکەرەکانی حکومەتەوە ئاو بۆ گەڕەکەکە دابیندەکەین”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی تانکەرێك ئاو لە هەولێر گەیشتە 200 هەزار، لەوبارەیەوە نەبەز عەبدولحەمید رایگەیاند، دەیان خاوەن تانکەریان دەستگیرکردووە و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی هەوڵەکانی سەرجەم هەڤاڵان و جەماوەری دڵسۆزی یەکێتییە

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، ئەم سەرکەوتنەی یەکێتی، بەرهەمی هەوڵەکانى هەموو هەڤاڵان و جەماوەرە دڵسۆزەکەیەتی. قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی…
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: بەهۆی راگرتنی نەوتی هەرێمەوە عێراق هەموو رۆژێك 31 ملیۆن دۆلار قازانج دەكات

عەلی حەمەساڵح رایدەگەیەنێت، راگرتنی نەوتی هەرێم لەجیاتی زیان سوود بە ئابوریی عێراق دەگەیەنێت. عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی…
Total
0
Share