لەسەر سنووری ئەمریكا-مەكسیك سەدان منداڵ بێ كەس ماون

هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە مەكسیكەوە بۆ ئەمریكا فۆتۆ: Google

لەسەر سنووری نێوان ئەمریكا و مەكسیك 545 منداڵی کۆچبەر كە لە خێزانەكانیان دابڕاون و ونبوون، تا ئێستا خێزانەكانیان نەدۆزراونەتەوە و بێكەس ماون.

پاش ئەوەی دادوەرێکی شاری سان دیاگۆ-ی باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکا، بڕیاری بەیەکشادکردنەوەی منداڵە کۆچبەرەکان و خێزانەکانیانی دا، دادگای ئەمریکا دەستبەکاربوو، بەڵام نەیتوانی دایک و باوکی 545 منداڵ بدۆزێتەوە، كە لە یەکی تەموزی 2017 و حوزەیرانی 2018 لەسەر سنووری ئەمریکا-مەکسیک لە خێزانەکانیان ون بوون.

بەهۆی ئەو سیاسەتەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە بەهاری 2018وە دەستی بە پەیڕەوکردنی کرد تا ڕێگە لە هاتنی کۆچبەرانی ئەمریکای ناوەڕاست بگرێت، زیاتر لە 2 هەزار و 700 منداڵی کۆچبەر لە خێزانەکانیان دابڕاون.

دانا سابراو، دادوەری دادگای فیدڕاڵی ئەمریکا، تانەکانی یەکێتیی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ئەمریکای لەو بارەیەوە هەڵسەنگاند و بڕیاری دا ئەو منداڵانەی بەهۆی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ لە خێزانەکانیان دابڕاون دووبارە بە خێزانەکانیان شاد بکرێنەوە.

لەم چوارچێوەیەشدا بەرپرسانی ئەمریکا ئەوەیان ئاشکرا کرد کە هەزار و 30 منداڵ لای بەرپرسانی ئەمریکا زانیارییەکانیان تۆمار کراون، دوای هەوڵ و بەدواداچوون تواندراوە خێزانی 485 منداڵ بدۆزرێنەوە، بەڵام تا ئێستا نەتواندراوە خێزانی 545 منداڵ بدۆزرێتەوە.

بابەتی پێشتر

هەواڵگریی عێراق هەوڵێكی دزەپێكردنی نەوت لە چوار پارێزگادا پوچەڵدەكاتەوە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەك: ڕۆبۆتەكان لە پێنج ساڵدا 85 ملیۆن هەلی كار لەناودەبەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share