سعودیە دەیەوێت بە بڕی زیاتر لە 40 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە زیرەکیی دەستکرددا بکات

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی سعودیە بەنیازە سندوقێکی وەبەرهێنان دروست بکات بە بڕی زیاتر لە 40 ملیار دۆلار بە مەبەستی وەبەرهێنان لە بواری زیرەکی دەستکرددا.

ئەو رۆژنامەیە لە راپۆرتێکدا کە بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەشکردووە، نوێنەرانی سندوقی وەبەرهێنانی گشتی لە چەند هەفتەی رابردوودا باسیان لە ئەگەری هاوبەشیکردن لەگەڵ کۆمپانیای ئەندرێسن هۆرۆڤیتزی ئەمریکی و چەندی کۆمپانیایەکی دیکەی دارایی کردووە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، یاسر رومەیان، پارێزگاری سندوقی وەبەرهێنانی گشتی لەگەڵ ئەندرێسن هۆرۆڤیتز باسی لە ئەگەری کردنەوەی ئۆفیسێکی کۆمپانیا ئەمریکییەکە لە ریاز کردووە.

پارێزگاری سندوقی وەبەرهێنانی گشتی لە لێدوانێکیدا لەوبارەیەوە دەڵێت، “وڵاتەکەمان خواستێکی زۆری هەیە بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەکانی زیرەکی دەستکرد و بودجەیەکی تەرخانکراویشی هەیە کە دەمانەوێت لە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیادا خەرجی بکەین”.

بابەتی پێشتر

لەبەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن لە کەرکوک پشوو راگەیەندرا

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێم: بەراورد بە ساڵی پار هەموو بەنداوەکان ئاوێکی زیاتریان تێدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نایجیریا.. 100 كەس كوژران

تەنها لە یەك ڕۆژدا و لە دوو گوندی خۆرئاوای نایجیریا-دا، توندڕەوەكان 100 كەسیان كوشت. ڕوداوەكە كە ئەمڕۆ یەكشەممە…
Total
0
Share