توێژینەوەیەك: ڕۆبۆتەكان لە پێنج ساڵدا 85 ملیۆن هەلی كار لەناودەبەن

ڕۆبۆتەكان جێی كرێكاران دەگرنەوە فۆتۆ: Google

توێژینەوەیەك كە بەمدواییە بڵاوكراوەتەوە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی لەماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا ڕۆبۆتەكان دەبنە هۆی نەمانی 85 ملیۆن كار لە كۆمپانیا ناوەند و گەورەكاندا، جگە لەو گۆڕانكارییانەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە شوێنی كاردا دروستیكردووە و دۆخەكەی دژوارتر كردووە.

بەپێی ڕوپێوییەك كە زیاتر لە 300 كۆمپانیای جیهانی گرتووەتەوە، بەڕێوبەرانی جێبەجێكاری چوار لە كۆی پێنج كۆمپانیا پلانەكانیان خێرا دەكەن لەپێناو “بەژمارەكردنی كار” و جێبەجێكردنی تەكنیكی نوێ، جگەلە كاركردن لەسەر درێژەدان بە كەمكردنەوەی هەلی كار كە لە ساڵی 2007-2008ەوە پاش گرفتی دارایی جیهان دەستیانپێكردووە.

سەعدییە زوهدی، بەڕێوەبەری كارگێڕی مونتەدای ئابوریی جیهانی و بەرپرس لە توێژینەوەكە وتی، پەتای كۆرۆنا پەنابردنەبەر ئایندەی كاری خێراكردووە.

بەپێی توێژینەوەكە ئەو كرێكارانەی لە پێنج ساڵی داهاتوودا پارێزگاری لە ڕۆڵ و كارەكانیان دەكەن پێویستە لەسەر نیوەیان فێری لێهاتوویی نوێ ببن، بە گەیشتن بە ساڵی 2025یش خاوەن كاران كارەكانیان بە یەكسانی لەنێوان مرۆڤ و ئامێرەكاندا دابەشدەكەن.

بەشێوەیەكی گشتیش هەلی كار پاشەكشە دەكات لەكاتێكدا كارەكان لەدەستدەچن، بەهۆی ئەوەی كۆمپانیا جیهانییەكان تەكنەلۆجیا لەجیاتی سەرچاوەی مرۆیی بۆ داخڵكردنی زانیارییەكان و ئەركە ژمێریاری و ئیدارییەكان بەكاردەهێنن.

مونتەداكە، كە بارەگاكەی لە جنێف-ە، دەشڵێت، هەواڵە خۆشەكە ئەوەیە كە زیاتر لە 97 ملیۆن كار دێتەئاراوە لە بواری ئابوری چاودێریی پیشەسازی تەكنەلۆجیدا وەك زیرەكی دەستكرد و دروستكردنی ناوەرۆك.

ئەو ئەركانەش كە مرۆڤ پشتبەست بە تایبەتمەندی كێبڕكێكارانە دەتوانێت پارێزگارییان لێبكات بریتییە لە كارگێڕی و ڕاوێژكاری و دروستكردنی بڕیار و بیركردنەوە و پەیوەندی و كاردانەوە.

خواستیش لەسەر ئەو كرێكارانە زیاددەكات كە دەتوانن كارە پەیوەندیدارەكان بە ئابوری هاوڕێی ژینگە و كاری زانیارییە پێشكەوتووەكان و زیرەكی دەستكرد و ڕۆڵی نوێ لە بواری ئەندازیاری و ژمێریاری و پەرەپێدانی بەرهەم ئەنجامبدەن.

بابەتی پێشتر

لەسەر سنووری ئەمریكا-مەكسیك سەدان منداڵ بێ كەس ماون

بابەتی دواتر

بانكێكی عێراق پێشینەی هاوسەرگیری بۆ هێنانی ژنی دووەم دەبەخشێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێشولە بە بەكتریا لەناودەبەن.. زانا ئوسترالییەكان توێژینەوەیەكی نوێیان تاقیكردەوە

توێژینەوەیەكی نوێی زانا ئوسترالییەكان ئاشكرایدەكات، بەكتریا دەتوانێت مێشولەی هەڵگری تا و تای زەرد لەناوببات. زانا ئوسترالییەكان لە تاقیكردنەوەیەكدا…
Total
0
Share