کچێکی عێراقی هاوشێوەکەی لە ئەڵمانیا دۆزیەوە و کوشتی

کچێکی عێراقی لە وڵاتی ئەڵمانیا هاوشێوەکەی خۆی دۆزییەوە و کوشتی بۆ ئەوەی وا دەریبخات کە خۆی کوژراوە.

پۆلیسی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، “لە ناوچەی باڤاریا، تەرمی کچێکی تەمەن 23 ساڵان لەناو ئۆتۆمبێلێک دۆزرایەوە کە بە چەقۆ کوژراوە، سەرەتا وایانزانیوە، کچەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا کوژراوە، بەڵام بۆ رۆژی دواتر دەرکەوتووە ئەوەی کوژراوە خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە نییە بەڵکو هاوشێوەیەکیەتی”.

ئاماژەیان بەوەش کرد، “لەدوای لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەرکەوتووە، خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلەی کچەکەی تێدا کوژراوە، کچێکی تەمەن 23 ساڵی عێراقییە هەر ئەویش تاوانەکەی ئەنجامداوە بە هاوکاری کەسێکی بەرەگەز کۆسۆڤۆیی”.

ئاشکراشیانکرد، “بکوژەکە کێشەی خێزانیی هەبووە، بۆ ئەوەی وایدەربخات کە کوژراوە، هاوشێوەکەی خۆی لە رێگەی ئینتەرنێتەوە دۆزیوەتەوە و کوشتوویەتی”.

بابەتی پێشتر

ئێران ئاژەڵی زیندوو هەناردەی عێراق دەکات

بابەتی دواتر

ئینتەر ڕۆیشتنی سکرینیاری ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share