بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماژە بەبەرزبوونەوەی زۆری ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی دەکات، بەجۆرێک بەپێی ئاماری هەفتانە ڕێژەی 25% ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ” بەپێی ئامارەکانی ناوەندە تەندروستییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی ژمارەی تووشبووان بەپێی هەفتانە و ڕێژەیی تووشبوون بۆ ( 25٪ )ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردووە”، هۆکارەکەشی بۆ پابەندنەبوونی هاوڵاتییان بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی دەگەڕێنێتەوە.
بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەبەرایەتییەکە چەند ڕێنماییەکی بڵاوکردووەتەوە:
1- بەکارهێنانی دەستکێش و بەستنی دەمامک.
2- دەست شتنی بەردەوام لەکاتی بەرکەوتنی دەستت بە ئامێر و کەرەستەکان.
3- دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی و بەرکەوتنی یەکتر.
4- بەکارهێنانی (تعقیم) جێڵی پاککەرەوە.
5- هەوڵبدە دووری نێوانتان لەگەڵ کەسی بەرامبەر (2) مەتر بێت.
6-بەکارهێنانی ڤاکسین لەو جۆرەی لەئیستادا بەردەستن.