بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان هۆشداریی لە لێکەوتە خراپەکانی دەرزیی گەشە دەدات

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی هۆشداری لە لێکەوتە خراپەکانی دەرزیی گەشەی منداڵان دەدات و تکا لە دایک و باوکان دەکات ئەوەندە هەوڵی بەکارهێنانی ئەو دەرزییە نەدەن بۆ منداڵەکانیان و دەڵێت، ئەگەری هەیە تووشی یەکێک لە لێکەوتە خراپەکانی ببێت.

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی دەڵێت، “تکایە تکایە ئەوەندە عاشقی دەرزیی گەشە مەبن بۆ منداڵەکانتان چونکە لەوانەیە تووشی یەکێک لەو لێکەوتە خراپانە ببێت لە ئەنجامی بەکارهێنانی دەرزی گەشە، بۆیە ئەگەر زۆر پێویست نەبوو نابێت بەکاربهێنرێت”.

دکتۆر پشدەر رایگەیاندووە، “چەند حاڵەتێکی کەم نەبێت بەپێی زانست نابێت هەر منداڵێک باڵای کورت بێت بەکاریبهێنێت چونکە جگە لە زیان سوودی لێنابینێت”.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لێکەوتە خراپەکانی دەرزیی گەشەی خستووەتەڕوو، کە لە مەترسیدارترینیان بەرزبوونەوەی رێژەی مردن، بەرزبوونەوەی فشاری مێشک، خواربوونی بڕبڕەی پشت و دەیان زیانی دیکە”

زیانەکان بەمجۆرەن:

١-ئاوسانی لەش و پەلەکان.

٢-ئازاری جومگەکان.

٣-ئازاری ماسولکەکان.

٤-هەوکردن(التیهابات).

٥-سڕبوونی پەلەکان.

٦-ئازاری ئێسقان.

٧-سەرئێشە

٨-هەوکردنی بۆڕیەکانی هەوا لەناو سیەکان.

٩-بەرزە فشاری خوێن.

١٠-سکچوون و ڕشانەوە.

١١-زۆر ئارەق کردنەوە.

١٢-شەکرە.

١٣-زیپکەی پێست.

١٤-کێشەی تەندرووستی جومگەکان.

١٥-زیاد بوونی توندی حاڵەتی نەخۆشیەکانی پێست.

١٦-هەستیاری تووند بە دەرمانەکە.

١٧-تەمبەڵی غودەی دەرەقی.

١٨-هەوکردنی پەنکریاس.

١٩-شێرپەنجەی خوێن.

٢٠-گەشکە.

٢١-بەرزبونەوەی فشاری مێشک.

٢٢-میزی خوێناوی.

٢٣-هەوکردن گوێچکەی ناوەڕاست.

٢٤-خواربوونی بڕبڕەکانی پشت.

٢٥-گەورەبوونی مەمک لە منداڵی کوڕ.

٢٦-زیادبوونی ڕێژەیی مردن.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

تویتەر لە چەند ناوچەیەكی جیهان لەكاركەوت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share