وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سزای بەسەر عەسائیب و حزبوڵای عێراقیدا سەپاند

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەنوێترین بڕیاری سزاکانیدا ژمارەیەک لە لایەن و گروپی عێراقی، سوری و لوبنانی کردە ئامانج و هەریەکە لە عەسائیبی ئەهلی حەق و حزبوڵای عێراقی لەو لیستەدان.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، چەند لایەن و گروپێکی عێراقی، لوبنانی و سوری لە لیستی سزاکانیدان.

هەریەکە لە گروپە چەکدارەکانی عەسائیبی ئەهلی حەق، حزبوڵای عێراقی و حزبوڵای لوبنانی و ژمارەیەک دامەزراوەی سوری لە لیستی سزاکانی ئەمجارەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادان.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆکاری سزادانی ئەو گروپانەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە پێشێلکارییان کردووە لە بڕیاری ڕێگریکردنی لە بڵاوبوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژ تایبەت بە ئێران، سوریا و کۆریای باکوور.

هەروەها دوو دامەزراوەی سوریی سەربە وائل عیسا و ئەیمەن سەباغ سزاداوە.

ئیداره‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌ تۆماری فیدراڵی ئاگاداریه‌كه‌ی له‌باره‌ی قه‌واره‌كان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ خراونه‌ته‌ لیستی سزاكانه‌وه‌، به‌ڵام به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ بڕیاره‌كه‌ له‌ 29 ی ته‌مموزی ئه‌مساڵ ده‌ركراوه‌.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر: باوکێک تەقە لە کوڕەکەی دەکات و برینداری دەکات

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی: ڕێژەی توشبوون بە کۆرۆنا 25% زیادیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share