تەندروستیی جیهانی پێشبینی مەترسیدار لەبارەی كۆرۆنا لەمساڵدا دەخاتەڕوو

ژمارەیەك لە وڵاتان تائێستا بڵاوبوونەوەیەكی بەرچاوی پەتاكەی تیایە

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی پێشبینی دەكات لە ساڵی دووەمیدا كۆرۆنا ژمارەیەكی زیاتری گیان لەدەستدانی لێبكەوێتەوە، بەراورد بە ساڵی یەكەم.

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس، بەڕێوەبەری ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، ژمارەیەك لە وڵاتان تائێستا بڵاوبوونەوەیەكی بەرچاوی پەتاكەی تیایە، وەك هندستان، نیپاڵ، سریلانكا و هەندێك لە وڵاتانی كیشوەری ئەمریكا.

وتیشی، “بەپێی ئەو ئاراستەیەی كاروبارەكانی پیادادەڕوات، ساڵی دووەمی بڵاوبوونەوەی پەتاكە زیاتر بكوژتر دەبێت لە ساڵی یەكەم”.

بەڕێوبەری ڕێكخراوەكە داواشی لە وڵاتانی جیهان كرد ڤاكسینەكانیان ڕادەستی كۆڤاكس، سەكۆی نێودەوڵەتی بۆ گەیشتنی ڤاكسین بە وڵاتان بەشێوەیەكی دادپەروەرانە، بكەن.

هۆشدارییەكە لەكاتێكدا لەوەتەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆتاییەكانی ساڵی 2019 سەریهەڵداوە، لانیكەم 3.3 ملیۆن كەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، جۆرە گۆڕاوەكانی ڤایرۆسەكەش هەڕەشە لە زۆرێك لە وڵاتان دەكەن، ئەمەش سەرەڕای ئەو پێشكەوتنەی لەبواری كوتان دژ بە ڤایرۆسەكە لە ئارادایە.

بابەتی پێشتر

ئیلۆن مەسك ڕۆژانە 4 ملیار دۆلار لەدەستدەدات

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی ژمارەیەك ڕێككەوتنی سەرەتایی لە ئەرمینیا ئەنجامدەدات

بابەتی پەیوەندیدار