بە نامەیەک و سێ فیشەک هەڕەشە لە پاپای ڤاتیکان دەکرێت

پاپا فرانسیسی یەکەم بە زەرفێک کە نامەیەک و سێ فیشەکی تێدابووە هەڕەشەی لێدەکرێت، بەرلە گەیشتنی نامەکە بەدەستی پاپا لەلایەن پۆلیسی گەیاندنەوە لە نزیک شاری میلانۆی باکووری ئیتالیا دەدۆزرێتەوە و دەبینن سێ فیشەکی 9 ملم لە زەرفەکەدایە.

سەرچاوە ئەمنییەکانی ئیتالیا بۆ میدیا ناوخۆییەکانیان ئاشکراکردووە، زەرفەکە جگە لە سێ فیشەک نامەیەکیشی تێدابووە کە ئاڕاستی پاپا کراوە، بەفەرمانی Alessandra Cerreti جێگری داواکاری گشتیی میلانۆ لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەستیپێکردووە.

لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریانخستووە، زەرفەکە بە پۆستەی ئاسای و لەفەڕەنساوە نێردراوە، هەروەها نامەکە چەند دەربڕینێکی کورتی بە دەستنوس لەسەر نوسراوە بۆ پاپا فرانسیس، بەپێی جۆری دەربڕینەکان دەکرێت جۆرێک بن لە تۆمەت دراونەتە پاڵ پاپا.

تۆمەتەکان خۆی لە سپیکردنەوەی دراو، قۆرخکاری و بەکارهێنانی پێگەکەی بۆ کڕینی باڵەخانە و موڵک بەشیوەی نایاسایی لە لەندەن، ئەمەش بووەتە هۆی کۆکردنەوەی برێکی زۆر سامان بۆ خۆی، کە لە ساڵی 2019دا ئاشکرا کرا و بڕەکەی بە خەمڵاندنی ئێستای ڤاتیکان 400 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە پنتاگۆن جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پنتاگۆن لەگەڵ دانیال شاپیرۆ، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ…
زیاتر ببینە

سوپای ئـ.ـێران: دووەم سیستمی بەرگریی ئاسمانیی THAADـی ئەمریکی تێکشکێندرا

نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ئـ.ـێران لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵیی فارس نیوز بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە، دووەمین سیستمی بەرگریی مووشەکیی…
Total
0
Share