تیمی پارێزهرانی سزادراوانی بادینان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاڕاستەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کردووە دەڵێت، “ئەوان زانیارییان هەیە کە سزادراوانی بادینان (ڕۆژنامەنووس و چالاکوانان) زۆر ئەزیەت دەدرێن و فشاری زۆیان بۆ دەهێنرێت.”
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “داواتان لێدەکەین بە پیر بانگەوازەکەمانەوە بێن کە بارودۆخی تەندروستی و شوێنی حەوانەوە و مامەڵەی کارمەندانی ئیدارەی زیندانی ئاسایشی گشتیی هەولێر لەگەڵ سزادراوانی بادینان لەوپەڕی خراپیدایە و دوورە لە هەموو بەها ئینسانییەکان و هیچ ڕەچاوی مافەکانی زیندانییانیان لەگەڵ ناکرێت، داواکارین بە زووترین کات بگوازرێنەوە بۆ چاکسازیی گەورانی هەولێر، یاخود چاکسازیی زەڕکا لە دهۆک کە بەپێی یاسا دوای سزادانی هەر ڕاگیراوێک، دەبێت بگوازرێنەوە چاکسازی و وەک زیندانییانی تر مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.”
ڕاگەیەندراوی تیمی پارێزەران ئاماژەی بەوەشکردووە “بەندکراوان مرۆڤن و رۆڵەی ئەم نیشتیمانەن و هیچ بیانوویەک نییە بۆ هێشتنەوەیان لە زیندانیی ئاسایش و نایاساییشە مانەوەیان لە ئاسایش و پێویستە بە زووترین کات سزادراوان ڕادەستی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بکرێن.”
بابەتی پەیوەندیدار
هەرێم دەیەوێت بە ڕێككەوتنی سیاسی كێشەكانی لەگەڵ بەغداد چارەسەربكات
لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و قسەكانی وەزیری نەوتی عێراقەوە ڕوونكردنەوە دەدرێت و بەپێی زانیارییەكان هەرێمی كوردستان پێیباشە بە…
08/05/2022
قوباد تاڵەبانی: نابێت ناکۆکیی سیاسی کاریگەری لەسەر چاکسازی هەبێت
جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ شاندێكی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا كۆبووەوە و رایدەگەیەنێت، نابێت ناکۆکیی سیاسی کاریگەری لەسەر بەردەوامی چاکسازییەکان…
21/06/2023
لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس برینداربوون
لەناو قەزای کەلار دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و دوو کەس برینداربوون. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ…
30/11/2024
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەبوو لە سلێمانی گیرا
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادق دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گرت كە فەرمانی دەستبەسەردا گرتنی لە دادگای لێكۆڵینەوەی عەنكاوە لە شاری…
04/11/2022