یۆنان.. ئاگر لە پایتەخت نزیكدەبێتەوە

ماوەی پێنج ڕۆژە 400 ئاگر لە چەند ناوچەیەکی یۆنان کەوتوونەتەوە و تا دێت ئاگر لە ئەسینای پایتەخت نزیکتر دەبێتەوە.

ئاگرەکان لە سەرەتاوە دارستانەکانی ئەو وڵاتەیان گرتووەتەوە، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ ترسی لای خەڵک و دەسەڵاتدارانی یۆنان دروستکردووە، سووتانی دوورگەی ئیڤیا-یە کە دووەم گەورەترین دوورگەی ئەو وڵاتەیە و بەوەش بازنەی ئاگرەکە لە ئەسینا نزیکدەبێتەوە.

لە نوێترین پەرەسەندنی ڕووداوەكەدا، ئەمڕۆ شەممە 7ی ئاب، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، ئاگر گەیشتووە بە ناوچەیەكی دەوروبەری ئەسینا و لە گەڕەكەكانی دەوروبەری شارەكە نزیكدەبێتەوە.

بەپێی ئامارەكان، تەنها لە ماوەی 48 كاتژمێری ڕابردوودا 16 كەس لە یۆنان سووتاون. شەوی ڕابردووش تەنها لە گوندێكی كەنار دەریا، هەزار و 153 كەس لە ئاگر دوورخراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیدارەی وزە و زانیاریی ئەمریکا: لەگەڵ بەردەوامیی سزاکانی سەر ئێران ئەمریکا نەوتی لەو وڵاتەوە هاوردەکردووە

بەپێی ڕاگەیەندراوەکانی ئیدارەی وزە و زانیاریی ئەمریکا، نەوتهەڵگرێکی بە قەبارەی 1.033 ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێرانی هاوردەکردووە. ئیدارەی وزە…
Total
0
Share