لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس برینداربوون

لەناو قەزای کەلار دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و دوو کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ لەناو قەزای کەلار لەترافیک لایتی نزیک نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری هۆندا تکسۆن و ئۆتۆمبێلێکی جۆری پرۆتۆن، هەردوو شۆفێرەکە برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران.

دەشڵێت، بریندارەکان لەدایکبووی ساڵی 1958 و 1983ن، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

May be an image of 2 people, car and ambulance

May be an image of 3 people and car

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: بەهۆی راگرتنی خەرجییەکانمان هیچ بڵاوکراوەیەکمان نابێت

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی راگیرانی خەرجییەکانیان هیچ بڵاوکراوەیەکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نەبێت. کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر…
Total
0
Share