ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەبوو لە سلێمانی گیرا

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادق دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گرت كە فەرمانی دەستبەسەردا گرتنی لە دادگای لێكۆڵینەوەی عەنكاوە لە شاری هەولێر هەبووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستبەسەردا گرتنی ئۆتۆمبێلێك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، سەرجەم بنكەكان ڕاسپێردران كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی بەپەلە بكەن بۆ دۆزینەوە و دەستبەسەرداگرتنی”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەیدسادقەوە ئۆتۆمبێلەكە بدۆزریتەوە و دەستیبەسەردا بگیرێت و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی دادگای ناوبراو لە شاری هەولێر دەكرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ئاسانکارییەکی نوێ بۆ حاجیان رادەگەیەنێت

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان، لەپێناو کەمکردنەوەی رۆتین و نەهێشتنی ماندووبوونی هاوڵاتییان، ئاسانکارییەک رادەگەیەنێت.  وەزارەتی ئەوقاف…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ یەكێتیی ژنانی كوردستان: هیوادارم لە ساڵی نوێی كاركردنتاندا بە هەمان ڕۆحییەتەوە بەردەوامبن

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ژنانی كوردستانەوە پەیامێكی پیرۆزباییان ئاراستە دەكات. لە…
Total
0
Share