ئەمریكا بۆ هاوڵاتییەكانی: ئەفغانستان جێبهێڵن

ئەمریكا داوا لە هاوڵاتییانی دەكات ئەفغانستان جێبهێڵن، بەتایبەت كە توانای باڵیۆزخانەی وڵاتەكە بۆ یارمەتیدانیان كەمتربووەتەوە، تاڵیبانیش پایتەختی ویلایەتێكی گرنگی كۆنترۆڵ كرد.

لەگەڵ بەردەوامیی ئاڵۆزی و پێكدادانەكانی ئەفغانستان، ئەمڕۆ شەممە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەو وڵاتە لە ڕاگەیەندراوێكدا داوای لە هاوڵاتییانی وڵاتەكەی كردووە بەپەلە ئەفغانستان بەجێبێڵن و ڕەچاوی دۆخی ئەمنیی وڵاتەكە بكەن، ئەمە جگە لەوەی كارمەندانی باڵیۆزخانەكە كەمكراونەتەوە و توانایان بۆ یارمەتیدانی هاوڵاتییە ئەمریكییەكان سنووردارە.

باڵیۆزخانەكە دەشڵێت، دەتوانن یارمەتیی ئەو كەسانە بدەن كە توانای کڕینی بلیتی بازرگانییان نییە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ئەمریکا، بە قەرز پارەیان بۆ دابین بكەن.

لە بەردەوامیی پێشڕەوییەكانی تاڵیبانیش، بزوتنەوەكە شاری زه‌ره‌نج-ی ناوه‌ندی پارێزگای نیمروزی كۆنترۆڵكردووە، كە دەكەوێتە سەر سنووری ئێران.

بابەتی پێشتر

یەکێک لە ڤاکسینەکان هۆکاری کەمبوونەوەی خڕۆکە سوورەکانە

بابەتی دواتر

بانكی نێودەوڵەتی: تێكڕای تەمەنی عێراقییەكان 71 ساڵە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share