بەشار ئەسەد: لە داهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ پوتن کۆدەبمەوە

بەشار ئەسەد و فلادیمێر پوتن

بەشار ئەسەد ئەمڕۆ 8ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند، کە لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا لە پەیوەندیی بەردەوامدان و لە پلانیاندایە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆببنەوە.

بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی نۆڤۆستیی ڕوسی ڕایگەیاند، “ئێمە بە بەردەوامی لە پەیوەدیداین لەگەڵ سەرۆک فلادیمێر پوتن، بەشێوەیەکی سەرەکی لەڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە، هەرکاتێک کە ڕوداوێکی گرنگ کە شایەنی گفتوگۆ لەسەر کردن بێت پەیوەندی دەکەین، هەروەها لە داهاتوودا یەکتر دەبینین و کۆدەبینەوە، بەڵام ئەمەش دەکەوێتەسەر بارودۆخی سیاسی لە سوریا”.

بەشار ئەسەد دەڵێت، ئێستا پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانمان بەردەوامە، لە داهاتوویەکی نزیکیشدا کۆبوونەوە و یەکتر بینینمان دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە دەزانین کە جیهان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئیفلیج بووە.

ئەمە لەکاتێدایە ئێستا بەشار ئەسەد لەلایەن ئەمریکا و بەشێك لە وڵاتانی جیهانەوە دژایەتی دەکرێت و بە کۆمەڵکوژی و بەکارهێنانی چەکی کۆمەڵکوژ لە دژی هاوڵاتییانی سوریا تۆمەتبار دەکرێت، لەلایەکی دیکەوە ڕوسیا یەکێکە لەو وڵاتانەی بەرگری لە حکومەتەکەی ئەسەد دەکات و هێزێکی زۆری ڕوسیش لەو وڵاتە جێگیرکراون.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

'ژنە تیرۆریستێك دەستگیركراوە' وەك ماكینەی ئیعلامی داعش ناوبراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share