‎پەیامێك لە بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێكدا كە ئاراستەی یەكگرتووی ئیسلامیی كردووە رایدەگەیەنێت، هیوادارم هەموومان پێكەوە بە رۆحێكی برایانە و نیشتمانییانەوە كار بۆ بەهێزتركردنی كوردستان بكەین

دەقی پەیامەكە:

بەڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محەمەد به‌هائه‌دین
برایان و خوشکانمان لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

بەستنی نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و ھەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەك ئەمیندارى گشتیی یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان پیرۆزبێت و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

لەم دەرفەتەدا جەخت لە گەشەپێدانی پەیوەندییەكان و هەماهەنگیی نێوانمان بۆ هێنانەكایەی حوكمڕانییەكی تەندروست و خزمەتگوزار دەكەینەوە، هیوادارم هەموومان پێكەوە بە رۆحێكی برایانە و نیشتمانییانەوە كار بۆ بەهێزتركردنی كوردستان بكەین و داهاتوویەكی سەقامگیرتر بۆ خەڵكەكەمان بونیادبنێین. دڵنیاشم راسپاردە و دەرئەنجامەكانی كۆنگرەكەشتان هەر لەو چوارچێوەیە و لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری میللەتەكەمان دەبێت.

شاد و سەرفرازبن

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانبەران لە دوامۆڵەتی گەڕاندنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی ئاگاداردەکرێنەوە

تەندروستیی گەرمیان، رایدەگەیەنێت، “سبەی دوامۆڵەتی گەڕاندنەوەی فۆڕمی وەرگتنی زەوییە”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی،…
Total
0
Share