بانكی نێودەوڵەتی: تێكڕای تەمەنی عێراقییەكان 71 ساڵە

بانكی نێودەوڵەتی تێكڕای تەمەنی عێراقییەكانی بە 71 ساڵ دیاریكردووە، ژنانیش لە پیاوان زیاتر دەژین.

بانكی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە و میدیا عێراقییەكان سەرنجیان خستووەتە سەر، بەپێی ڕاپۆرتەكە، تێكڕای تەمەنی هاوڵاتییانی عێراقی 71 ساڵە، بەشێوەیەك، تێكڕای تەمەن لای پیاوان 69 ساڵە و لای ژنانیش 73 ساڵە، واتا بە گشتی ژنان چوار ساڵ زیاتر لە پیاوان دەژین.

ڕاپۆرتەكە ئاشكراشیكردووە، 79%ی ژنانی عێراق تا تەمەنی 65 ساڵی لەژیاندا دەمێنن، بەڵام لە پیاواندا ڕێژەكە كەمترە.

لە سەرەتای ئەمساڵدا وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرایكرد، ژماری دانیشتوانی وڵاتەكە 40 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە، كە 50.5%ی نێر و 49.5%ی مێینەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیدا، كێشە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستنابێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیداوە كە لەم مانگەوە كێشە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم…
Total
0
Share