یەکێک لە ڤاکسینەکان هۆکاری کەمبوونەوەی خڕۆکە سوورەکانە

هەواڵە ناخۆشەکان سەبارەت بە ڤاکسینی جۆنسن ئاند جۆنسنی دژەکۆرۆنا تائێستا بەردەوامە، ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا ئاشکرایکرد، ڤاکسینەکە هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن لەو کەسانەی وەریدەگرن.

لیژنەی سەلامەتیی دەرمانی ئەوروپا ڕوونیکردووەتەوە، دوای ژمارەیەک توێژینەوە لەسەر ئەو بەڵگانەی لەبەردەستیاندا بووە، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە ڤاکسینی جۆنسن ئاند جۆنسن پەیوەندیی هەیە بە کەمبوونەوەی خڕۆکە سوورەکان لەو کەسانەی لە ئەوروپا و ئەمریکا ڤاکسینەیان وەرگرتووە.

لیژنەکە پێشنیازیکردووە لەکاتی کوتانی هەر کەسێک بە ڤاکسینی جۆنسن ئاند جۆنسن، ئەو زانیارییەی پێبدرێت کە ئەگەری هەیە وەک کاریگەرییەکی لاوەکی تووشی کەمبوونەوەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن ببێت.

هەروەها ڤاکسینەکە ژمارەیەک کاریگەریی لاوەکیی دیکەی هەیە، وەک کپبوونی گوێ و کێشەی بیستن، هەروەها گێژبوون.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA)، لە كاریگەرییەكی دیكەی ڤاكسینی جۆنسن ئاند جۆنسن هۆشداریداوە لە زیادبوونی مەترسیی نەخۆشیی “Guillain Barre” کە (توشبوونی کۆئەندامی دەمار یان بەشێکی کۆئەندامەکەیە بە هەوکردنێکی بەهێز، بەهۆی هێرشی سیستمی بەرگریی جەستە بۆسەر کۆئەندامەکە، یان بەشێکی).

سەرەڕای ئەو هۆشدارییانە، بەپێی ئامارەكان، لەکۆی 12.5 ملیۆن کەس کە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە، تائێستا 100 کەس تووشی ئەو کاریگەرییە لاوەکییانە بوون.

بابەتی پێشتر

باسکەی ئەمریکا ئاڵتونی ئۆڵیمپیادی بردەوە و ئەمڕۆ یەکلاکەرەوە دەبێت

بابەتی دواتر

ئەمریكا بۆ هاوڵاتییەكانی: ئەفغانستان جێبهێڵن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share