ئیسرائیل دڵی دیمەشقی کردە ئامانج و 15 کەس کوژران

لە ئەنجامی بۆردومانێکی ئیسرائیلی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەڕەکێکی نیشتەجێبوونی دیمەشقی کردە ئامانج، بەهۆیەوە 15 کەس کوژراون، سوپای سوریاش رایگەیاند، پێنج کەسیان کوژراوە.

ئیسرائیل بە دەگمەن هێرشی هاوشێوە لە ناوەندی دیمەشق ئەنجام دەدات، چونکە هێرشەکانی تەنها لە شوێنە سەربازییەکانی پەراوێزی پایتەخت و لادێکانی و ناوچەکانی دیکەدا دەکات، بەیانیی ئەمڕۆ لە زنجیرەیەک هێرشدا گەڕەکێکی شاری دیمەشقی بۆردومانکرد.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، بۆردومانەکە گەڕەکی کەفر سوسێی باشووری رۆژئاوای دیمەشقی کردووەتە ئامانج کە یەکێکە لە بەناوبانگترین گەڕەکەکانی پایتەختی سوریا.

رامی عەبدولڕەحمان بەرپرسی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە بۆردومانەکەدا 15 کەس کوژراون ک لەنێویاندا هاوڵاتیی مەدەنی و دوو ژن هەن.

میدیاکانی سوریا باس لەوە دەکەن کە هێرشەکە لەلایەن بەرگریی ئاسمانیی سوریاوە وەڵامدراوەتەوە.

ئەمە دووەم جارە کە ئیسرائیل لە سەرەتای ساڵی نوێی 2023دا بۆردومانەکانی لە سوریا ئەنجامبدات، یەکەمیان لە 2ی کانونی دووەمی ئەمساڵدا بوو لە ئەنجامدا حەوت کەس کوژران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرەڕای هەوڵەکان بۆ ئاگربەست جەنگی لوبنان بەردەوامی هەیە و گیانلەدەستدان بۆ 1540 کەس بەرزبووەتەوە

دەستەی فریاگوزاری لوبنانی بڵاویکردەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان لە وڵاتەکە بەرزبووەتەوە بۆ 1540 کەس، ئەوەش لەدوای دەستپێکردنی هێرشە مووشەکییەکانی ئیسرائیل…
زیاتر ببینە

عێراق لەبارەی جەنگی لوبنانەوە داوای ئاگربەست دەکات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی جەنگی لوبنانەوە داوادەکات بەخێرایی ئاگربەست رابگەیەندرێت. ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share