هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە

ئیدارەی زانیاری و وزەی ئەمریکا کەمبوونەوەی ئاستی نەوتی هەناردەکراوی عێراقی بۆ ئەمریکا بەبڕی 63 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا ڕاگەیاند.

لە ڕاپۆرتێکدا ئیدارەی زانیاری و وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە هەفتەی ڕابردوودا تێکڕای هاوردەکردنی نەوت لەلایەن ئەمریکاوە لە حەوت وڵاتەوە بووە و بڕەکەی 5.588 ملیۆن بەرمیل بووە لەڕۆژێکدا، بەراورد بە هەفتەی پێشووتر ئاستی هاوردەکردن بەبڕی 391 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە.

تێکڕای نەوتی هاوردەکراوی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە 82 هەزار بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێکدا، بەراورد بە هەفتەی پێشووتر هاوردەکردنەكە بەبڕی 63 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا کەمبووەتەوە، کە 145 هەزار بەرمیل بووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە زۆرترین نەوتی هاوردەکراوی ئەمریکا لە کەنەداوە بووە بە تێکڕای 3.228 ملیۆن بەرمیل، مەکسیک لە پلەی دووەمدایە بە 634 هەزار بەرمیل، دوای ئەو بەرازیل دێت بە تێکرای 627 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا، دوای ئەوان سعودیە دێت بە 351 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا.

بابەتی پێشتر

دژە تیرۆر: داعش لە مەخمور دوو هاوڵاتییان بریندارکردووە و ژمارەیەکیشیان دەستگیرکردووە

بابەتی دواتر

خەتیبزادە: هەڵكردنی ئاڵای هەرێمی كوردستان هەڵە بوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌در: له‌ په‌یامه‌كه‌ى پلاسخارت ده‌ركه‌وت هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردن بوونى نیه‌

ڕێبەری ڕەوتی سەدر پێشوازی لە پەیامەکەی نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت، لە قسەکانی پلاسخارت دەرکەوت کە…
Total
0
Share