خەتیبزادە: هەڵكردنی ئاڵای هەرێمی كوردستان هەڵە بوو

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵكردنی ئاڵای هەرێمی كوردستان بە “هەڵەی پرۆتۆكۆل” وەسفدەكات، دەڵێت، ڕێز لە یەكپارچەیی خاكی عێراق دەگرین.

ئەمڕۆ لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا پرسیاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە سەعید خەتیبزادە كراوە، كە لەكاتی پێشوازیكردن لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە فرۆكەخانەی تاران و هاوتای ئاڵای ئێران، هەڵكرا.

خەتیبزادە لە وەڵامدا ڕایگەیاندووە، هەڵكردنی ئاڵاكە هەڵەی تیمی پرۆتۆكۆل و پێشوازیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی تاران بووە، ئەگەر نا، وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دووپاتیكردووەتەوە، وڵاتەكەی بەردەوام ڕێز لە یەكپارچەیی خاكی عێراق دەگرێت و لەو بارەیەوە سیاسەتێكی نەگۆڕی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێكی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتيی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایشەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش، بكوژی هاوسەر و دوو منداڵەكەی ناوچەی دۆرەی بەغدادی لە سلێمانی دەستگیركرد. لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share