هاوڵاتییانی ئەم وڵاتە کورتترین تەمەنیان هەیە

بەپێی ئامارێکی جیهانی هاوڵاتییانی وڵاتی چاد کورتترین تەمەنیان هەیە و بە تێکڕا 52.5 ساڵە.

بەپێی ئامارێک کە پێگەی سی وۆرد بڵاویکردووەتەوە، بە گشتیی ساڵی 2021 بەراورد بە ساڵی 2019 تێكڕای تەمەنی مرۆڤ لە جیهاندا دوو ساڵ کەمیکردووە.

ئامارەکە ئاشکرایدەکات، لە ساڵی 2019 تێکڕای تەمەنی مرۆڤ 73 ساڵ بووە، بەڵام لە 2021 بۆ 71.32 کەمبووەتەوە.

لە ریزبەندی وڵاتانی جیهاندا بۆ تێكڕای تەمەن مۆناکۆ لە پلەی یەکەمدایە و هاوڵاتییانی بە تێكڕا 87.1 ساڵ دەژین و چادیش لە پلەی کۆتاییدایە و 52.5 ساڵ دەژین.
هەر بەپێی ئامارەکە عێراق لە پلەی 133 ی جیهانیدایە و هاوڵاتییانی بە تێكڕا 70.3 ساڵ دەژین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق وردەکاریی خستنەخوارەی درۆنەکەی لە کەرکوک بڵاوکردەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، کاتژمێر 9:30ی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرگریی ئاسمانیی عێراق چاودێری فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراوی کرد…
Total
0
Share