ئەو ژنەی بە بلۆک هێرشیکردە سەر ئەفسەرێکی هاتوچۆ دەستگیرکرا

لە شاری بەغداد ژنێک دوای لێپرسینەوەی لەلایەن ئەفسەرێکی هاتوچۆوە، هێرشدەکاتە سەری، سەرچاوەیەکی ئەمنیش رایگەیاند، دوای رووداوەکە ژنەکە دەستگیرکراوە.

بەیانی ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوکرایەوە کە تێیدا دەردەکەوێت ژنێک دوای لێپرسینەوەی لە سەرپێچییەکی هاتوچۆ هێرشدەکاتە سەر ئەفسەرێکی هاتوچۆ.
لە گرتەکەدا دەردەکەوێت، ژنەکە کەسێکی نزیکی لەگەڵدایە، بە بلۆک هێرشدەکاتە سەر ئەفسەرەکە و ئەو کەسانەشی وێنەی دەگرن.

لەدوای بڵاوبوونەوەی گرتەکە سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، “بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر ئەفسەرەکە لە کاتی دەوامی فەرمیدا ژنەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێرشكردنە سەر كاروانەكان زیانە بۆ عێراق
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: کاروانە لۆجستییەكان لەلایەن عێراقییەكانەوە دەگوازرێنەوە

وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەڵێت، ئەو كاروانە سەربازی و لۆجستییانەی دەكرێنە ئامانج هی هاوپەیمانان نین و عێراقییەكان خۆیان ئەو…
Total
0
Share