دژە تیرۆر: داعش لە مەخمور دوو هاوڵاتییان بریندارکردووە و ژمارەیەکیشیان دەستگیرکردووە

لە بازگەیەکدا کە چەکدارانی داعش لەسەر ڕێگای مەخمور – هەولێر دایاننابوو چەند هاوڵاتییەکیان ڕفاندووە و ژمارەیەکیش برینداربوون.

دەزگای دژە تیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا زانیاری لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی داعشەوە خستەڕوو و بڵاویکردەوە، ” گروپێک لە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە نزیک گوندی کەندار لە سەر رێی مەخموور بازگەیەک دادەنێن و دوو کەس بریندار دەکەن و ژمارەیەک کەسی دیکەش دەستگیر دەکەن”.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوە عێراقییەکان باس لەوەدەکەن لەو ڕووداوەدا سێ هاوڵاتیی سڤیل برینداربوون کەلەلایەن ئەو چەکدارانەی داعشەوە تەقەیان لێکراوە و دووانی دیکە ڕفێندراون.

بەپێی میدیا عێراقییەکان، درەنگانی شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش لە نزیک گوندی کندار لەڕێگای نێوان مەخمور – هەولێر بە جلوبەرگی هێزە عێراقییەکانەوە بازگەیەکیان داناوە.

لەکاتی تێپەڕینی هاوڵاتییان بە بازگەکەدا دوو هاوڵاتییان ڕفاندووە و ئۆتۆمبێلێکی دیکە کە بۆ بازگەکە نەوەستاوە تەقەیان لێکراوە و سێ هاوڵاتی برینداربوون.

ئەو دوو هاوڵاتییەی ڕفێنراون تائێستا ئازادنەکراون و بریندارەکانیش گەیەنراونەتە نەخۆشخانەیەکی هەولێر بۆ چارەسەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی ئەو دوو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە تەقەیان لە نەخۆشخانەی منداڵان کرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، ئەو دوو تۆمەتبارەیان دەستگیرکردووە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر نەخۆشخانەی منداڵان و کارمەندێک و پۆلیسێکی…
Total
0
Share