مردن بە كۆرۆنا بۆ 24 كەس لە ڕۆژێكدا بەرزبووەوە

تەندروستیی هەرێم ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە سێ هەزار توشبووی نوێ تۆماركراوە و 24 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و دەڵێت، 17 هەزار و 13 پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە سێ هەزار و 172 توشبوو تۆماركراوە.

زۆرترین توشبوو لە پارێزگای دهۆكە بە هەزار و 422 حاڵەت دوای ئەویش (سلێمانی 825، هەولێر 785، گەرمیان 84 و هەڵەبجە 36) توشبوو تۆماركراون.

هەر لەو ماوەیەدا 749 توشبوو چاكبوونەتەوە و 24 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 244 هەزار و 51 لەو ژمارەیە 202 هەزار و 729 توشبوویان چاكبوونەتەوە، 36 هەزار و 464 توشبوو لەژێر چارەسەردان و چوار هەزار و 858 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

كاریگەریی وەرگرتنی ڤاكسین لەسەر تووشبووانی كۆرۆنا ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

تائێستا هێرشكەرە توركەكانی سەر خێزانەكەی هەولێر سزانەدراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی ڕێنماییەکان پێچەوانە دەکاتەوە.. دەستدان لە منداڵی نەبەکام ئەگەری ژیانیان زیاتر دەکات

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێداچوونەوەی بۆ ڕێنماییەکانی سەبارەت بە بەکارهێنانی پارێزبەندی “خودەج” بۆ منداڵانی نەبەکام دەکات و سەرجەم تێگەیشتنەکانی…
Total
0
Share