خواردنە سوودبەخش و زیانبەخشەكان بۆ مێشك كامانەن؟

پسپۆڕێكی بواری خۆراك ئەو خواردنانە ئاشكرادەكات كە كاریگەرییان لەسەر ئەركە ژیرییەكانی مرۆڤ هەیە.

داریا روساكۆڤا-ی پزیشكی پسپۆر دەڵێت، ئەگەر مرۆڤ هەستی بە نیگەرانی كرد لەبارەی دۆخی مێشكیەوە، پێویستە روو لە خواردنی ماسی و بەرهەمە شیرەمەنییەكان بكات، لەگەڵ چەرەس و تۆوە جیاوازەكان.

لەبارەی ئەو خۆراكانەش كە كاریگەریی نەرێنییان لەسەر ئەركەكانی مێشك هەیە، وتی خواردنی سۆسەج و جۆرێك لە گۆشتی بەراز (Bacon) مەترسییە لەسەر تەندروستیی مێشك.

بەپێی وتەی رۆساكۆڤا، سۆسەج دەستكاری و گۆڕانكاری تیادەكرێت و ئەمەش واتە دەبێتە سەرچاوەی شێرپەنجە، لەگەڵ ئەوەشدا بڕێكی زۆر خوێ، كۆلیسترۆل و تەواوكارییە جیاوازەكانی تیایە، كە وادەكات ئەم بەرهەمە نەك تەنها مەترسی بێت بۆسەر مێشك، بەڵكو بۆسەر كۆی جەستەی مرۆڤ.

پسپۆرەكە هۆشداریشیدا لە زیاد خواردنی ئەو خۆراكانەی بڕێكی زۆر كۆلیسترۆلیان تیایە و دەبنەهۆی تێكچوونی سیستمی دڵ و دەمارەكان و، پەكخستنی گەیشتنی خوێن و ئەركەكانی مێشك. سەرەڕای ئەوەش، دەشێت زۆر خواردنی گۆشتی سوور ببێتەهۆی شێرپەنجە لە كۆئەندامی هەرس و جگەر و ئەندامەكانی دیكە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رەزامەندی لەسەر لێکۆڵینەوە لە جۆ بایدن دەربڕی

بابەتی دواتر

بەهۆی بوونی گەندەڵی دارایی سێ وەزیری ژاپۆن دەستیان لەکارکێشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share