هۆشداریی دەدرێت بەو کەسانەی بۆ ماوەیەکی زۆر دادەنیشن

پزیشکەکان هۆشداریی دەدەن لەو مەترسیانەی کە لەگەڵ دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆردا سەرهەڵدەدەن و دیارترینی ئەو مەترسیانەش توشبوونە بە نەخۆشی مەی سۆرنەری (May-Thurner) مەترسیدار.

نەخۆشی مەی سۆرنەر کاتێک روودەدات کە خوێنبەرێک فشار دەخاتە سەر خوێنبەرێک و ئەوەش دەبێتە هۆی مەینی خوێن لە قاچەکاندا.

بێپانی بارۆن گیبس، پزیشکی دڵ لە زانکۆی وێست ڤێرجینیا دەڵێت، “دانیشتن بۆ ماوەی یەک کاتژمێر بەبێ جوڵە بەسە بۆ زیادکردنی مەترسی تووشبوون بە خوێن مەین”.

بەپێی توێژینەوەیەک ئەو نەخۆشییە زیاتر لە ژناندا دەردەکەوێت و نزیکەی یەک ژن لە هەر پێنج ژنێک تووشی ئەو نەخۆشییە دەبێت، کە دەبێتە هۆی ئاوسان و دروستبوونی برین لە قاچیاندا بەهۆی کێشەی خوێنبەرەکانەوە.

هەرچەندە تاوەکو ئێستا هۆکاری وردی ئەم نەخۆشییە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر هۆکارێکی سەرەکی توشبوونە بەو نەخۆشییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی گەرمیان: لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی نەخۆشەکەی نەخۆشخانەی لایف پێکدەهێنین

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی  تەندروستیی گەرمیان ئاشکرایکرد، ئەو ژنە دووگیانەی شەوی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی لایف گیانیلەدەستداوە تا ئێستا هۆکارەکەی…
زیاتر ببینە

پارێزگایەکی عێراق بەردەوامیی حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا ئاشکرادەکات

بەڕێوەبەری هۆبەی شێرپەنجە لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی نەجەف ئاشکرایدەکات، لە پارێزگاکەیان چوار حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا تۆمارکراوە. سندوس…
Total
0
Share