تەندروستیی جیهانی ڕێنماییەکان پێچەوانە دەکاتەوە.. دەستدان لە منداڵی نەبەکام ئەگەری ژیانیان زیاتر دەکات

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێداچوونەوەی بۆ ڕێنماییەکانی سەبارەت بە بەکارهێنانی پارێزبەندی “خودەج” بۆ منداڵانی نەبەکام دەکات و سەرجەم تێگەیشتنەکانی پێشووتر سەروژێردەکات، بەپێی ڕێنماییە تازەکان دەستدان لە پێستی منداڵانی نەبەکام ئەگەری مانەوەیان لە ژیاندا زیاتر دەکات.

ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی سەبارەت بە چاودێریکردنی منداڵانی نەبەکام و ئەوانەی لە دۆخێکی تەندروستیی تایبەتدا لەدایکدەبن گۆڕانکاریی زۆری تێداکراوە، رێنماییەکان چۆنێتیی مامەڵەکردن و چاودێرکردنی منداڵانی نەبەکام، ئەوانەی پێش هەفتەی 37ی دووگیانی لەدایکدەبن یان کێشیان لە 2.5 کەمترە رووندەکاتەوە.

بەپێی ڕێنماییەکانی تەندروستیی جیهانی، ئەو منداڵانە پێویستە دەستبەجێ دەستیان لێبدرێت و پێویستیی زۆریان بە بەرکەوتنی پێست بە پێست هەیە، هەروەها زۆر گرنگە کە بەر پێستی دایکیان بکەون و نزیکبن لێیانەوە تەنانەت بۆ ئەو منداڵانەشی کێشەی هەناسەدانیان هەیە.

کارین ئێدمۆند، پزیشکی منداڵانی ڕێکخراوەکە لە جنێڤ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ڕێگەدان بە دایکان یان چاودێرانی دیکە بۆ ئەوەی لە سەرەتاوە لە نزیکەوە لەگەڵ منداڵە پێشوەختەکاندا بمێننەوە، بەبێ جیابوونەوە، ئەگەری مانەوەی ئەو کۆرپانە بەرزدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “یەکەم لەباوەشکردن لەلایەن دایک و باوکەوە تەنها لەڕووی سۆزدارییەوە گرنگ نییە، بەڵکو گرنگە بۆ زیاترکردنی چانسی مانەوە و دەرئەنجامە تەندروستییەکان بۆ کۆرپە بچووک و پێشوەختەکان”.

بابەتی پێشتر

لە پارێزگایەکی عێراق بەهۆی بارانبارینەوە چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

ژمارەی دانیشتووان 8 ملیاری تێپەڕاند.. زەوی چی بەسەردێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share