(ڤیدیۆ) بەرازیل لە ئاڵتونی ئۆڵیمپیاد نزیکبووەوە

هەڵبژاردەی ئۆڵیمپی بەرازیل بە بردنەوەی لە مەکسیک بۆ یاری کۆتایی ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ 2020 سەرکەوت.

ئەمڕۆ، سێشەممە یەکەم روبەڕوبوونەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی بەرازیل بە لێدانی یەکلاکەرەوە سەرکەوتنی بەرامبەر مەکسیک تۆمارکرد.

لە یاریگای کاشیما سۆکەر، هەڵبژاردەی ئۆڵیمپی سیلیساو ڕوبەڕوی مەکسیک بووەوە، یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، بەناچارییەوە پەنا بۆ کاتی زیادکراوبرا، بەڵام لە کاتە زیادکراوەکاندا ئەنجامەکە (0-0) بەردەوامبوو.

لە کۆتاییدا بە لێدانی یەکلاکەرەوە و بە ئەنجامی (4-1) دانی ئالڤێس و هاوەڵانی بردنەوەیان تۆمارکرد، وەک یەکەمین جەمسەر بۆ یاری کۆتایی خولەکە سەرکەوتن.

بڕیارە ئەمڕۆ یاری نێوان ئیسپانیا و ژاپۆن ئەنجامبدرێت، براوەی نێوان ئەم دوو هەڵبژاردەیە لە یاری کۆتایی بەرامبەر بەرازیل یاریدەکات.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: ڕێگری لە‌ ھە‌وڵی تێكدانی سە‌قامگیری و چە‌واشە‌كردنی خە‌ڵك دەكەین

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پرۆژەی مەرج و ڕێنماییەکانی پاراستنی شوێنە کلتورییەکانی پەسەندکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share