وەرزی داهاتوو چاوەڕوانی سوپرایزی چێڵسی بن

کۆنۆر گالاگێر، ئەو ئەستێرە لاوەی هاندەرانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە پەرۆشەوە وەرزی داهاتوو چاوەڕوانی دەرکەوتنی دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی “سپۆرت بایبڵ”، وەرزی داهاتوو تۆماس توخێل پشت بە تواناکانی کۆنۆر گالاگێری بەهرەداری ئینگلیزی دەبەستێت، کە وەرزی ڕابردوو بە خواستن لە یانەی کریستاڵ پاڵاس هەشت گۆڵی تۆمار کردووە.

گالاگێر لە پێگەکانی ناوەند (سەنتەر)، ناوەندی بەرگری و ناوەندی هێرشبەریدا یاری دەکات و پێگە سەرەکییەکانی ماتیۆ کۆڤاسیچ، کای هاڤێرتز و کریستیان پولیسیچ دەخاتە مەترسییەوە.

https://twitter.com/Chels_HQ/status/1548528068192415744?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1548528068192415744%7Ctwgr%5E%7Ctwcon%5Es1_&ref_url=https%3A%2F%2Fwww.sportbible.com%2Ffootball%2Fconor-gallagher-shows-hes-ready-to-star-for-chelsea-next-season-20220717

لاوە بەهرەدارەکەی ئینگلتەرا تەمەنی 22 ساڵە، دوای یاریکردنی بە خواستن بۆ یانەکانی چارڵتۆن ئەتلەتیک، سوانزی سیتی، وێست برۆمیچ، کریستاڵ پاڵاس، لەم وەرزەدا بە ئەزموونەوە گەڕاوەتەوە.

شارەزایان پێیان وایە بەهرە ناوازەکەی ڕێگەی پێدەدات جێگەی یەکێک لە ناودارانی هێڵی ناوەند بگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

یوڤێ پلان.. ئاڵوگۆڕی زانیۆلۆ و جێگرەوەیەک بۆ مۆراتا

بابەتی دواتر

بەهۆی بەنزینە 800 دینارییەكەوە ئۆتۆمبێل سووتاوە؟<br>ڕوونكردنەوە دەدرێت 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاڤانی چاوەڕێی وەڵامی ڤالێنسیایە

ئیدینسۆن کاڤانی، هێرشبەری ناوداری ئۆرۆگوای و پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد چاوەڕێی وەڵامی یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی-یە. ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی…
Total
0
Share