پۆگبا و لێپرسراوی کارەکانی بێدەنگیان شکاند: بێلد درۆزنە و با شرۆڤەکاران قسەنەکەن

مینۆ ڕایۆلا و پۆگا هێرشی توندیان کردووەتە سەر ڕۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی و شرۆڤەکارانی سکای سپۆرت

یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد، پۆل پۆگبا و لێپرسراوی کارەکانی بێدەنگیان شکاند و هێرشی ڕۆژنامەوانی توندیان کردە سەر ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی و ئەستێرە دێرینەکانی مانچستەر یونایتد.

لەماوەی ڕابردوودا ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی زانیاری لەبارەی پۆگبای فەرەنسییەوە بڵاوکردەوە، کە لە یانەی مانچستەر یونایتد بێزارە و دواتریش لەزاری چەند یاریزانێکی هاوڕێیەوە ئاشکرایکرد، ئەسمەرە فەرەنسیەکە لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 ماڵئاوایی لە یانە ئینگلیزییەکە دەکات.

دوابەدوای ئەم زانیارییانە ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی چاوپێکەوتنێکی مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانی بڵاوکردەوە، بەهەمان شێوە بێزاری لە یونایتد دەردەبڕێت و دووپاتیدەکاتەوە، داوای دەستبەرداربوونیان لە ئیدارەی شەیتانە سوورەکان کردووە.

ئەم لێدوان و چاوپێکەوتنانە لە کاتێکدایە یاریزانە فەرەنسییەکە هەنگاو بە هەنگاو تێهەڵکێش بە پێکهاتەی سەرەکی یونایتد دەکرێتەوە، بەو هۆیەوە بێزاری یاریزانەکە و لێپرسراوی کارەکانی لێکەوتووەتەوە.

تویتەکەی پۆگبا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە

لە بەرانبەردا گاری نیڤیڵ و ڕۆی کەین لە شرۆڤەکانیاندا بۆ کەناڵی سکای سپۆرت، داوایان لە ئیدارەی ئید ودوارد کردووە، بە زووترین کات پۆگبا بە یانەیەکی دیکە بفرۆشن.

پۆگبا ئەمشەو، یەکشەممە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پۆستێکی کردووە و هێرشی توندی کردووەتەسەر ڕۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی و ئەستێرە دێرینەکانی ڕێد دێڤڵز.

گاری نیڤی، یاریزانی دێرینی یونایتد و شرۆڤەکاری کەناڵی سکای سپۆرت

پۆگبا نوسیویەتی: من هەمیشە لە پێناو یونایتد دەجەنگم و بەردەوامیش دەبم، ئەوەی هاوڕێیان و یاریزانە دێرینەکان دەیڵێن بیستراو نییە، کاتێک نازانیت لەناوخۆ چی ڕوودەدات قسەنەکەی باشترە.

دواتر مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانی بەهەمان شێوە هێرشی کردووەتەوە سەر ڕۆژنامەی بێلد سپۆرت و بە (درۆزن) وەسفی کردوون.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) جۆشوا لە پولێڤی بولگاری بردەوە و پارێزگاری لە پشتوێنی پاڵەوان کرد

بابەتی دواتر

بونەوەرە ئاسمانییەکان هاتوونەتە سەر زەوى

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share