قەدەغەی هاتوچۆ درێژکرایەوە

لیژنەی باڵای سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان رایگەیاند، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان شارەکان تاوەکو کۆتایی رۆژی هەینی.

لە راگەیەندراوێکدا، میقداد مێری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و وتەبێژی لیژنەی باڵای سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق بڵاویکردەوە، سەرەڕای هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ لەناو شارەکان، بەڵام قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکاندا درێژدەکرێتەوە.

درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان بۆ 24 کاتژمێری دیکە دەبێت و تاوەکو کۆتایی رۆژی هەینی دەبێت.

مەبەست لە درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان تۆمارکردنی ئەو کەسانەیە کە هێشتا تۆمارنەکراون لە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق بۆ ساڵی 2024.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژماردنەوەی دەستی و ئەلیكترۆنی هاوتابوون.. بەم نزیكانە ئەنجامی بەرایی ڕادەگەیەندرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجامی بەراوردکاریی دەنگدانی ئەلیکترۆنی و ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان هاوتابوون، دەشڵێت، بەمنزیكانە ئەنجامی…
Total
0
Share