ئارسیناڵ لە پێنج ساڵی ڕابردوودا 210 ملیۆنی بەهەدەرداوە !

ئارسیناڵ بەهۆی مامەڵەکردنی هەڵە لەگەڵ یاریزانانی زیانی قورسی بەرکەوتووە

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی لە سەردەمی ئارسین ڤینگەری ڕاهێنەری فەرەنسیدا یەکێکبوو لە باشترینەکانی بواری گواستنەوەی یاریزانان.

ئیدارەی گانەرز لە ساڵانی ڕابردوو پاڵپشت بە لێهاتوویی ڤینگەر چەندین یاریزانی لاویان گواستەوە بۆ ڕیزەکانیان، هەندێکیان سوودی زۆریان بە پێکهاتەی یانە گەیاند و گەیشتنە لوتکە، هەندێکی دیکەشیان بوون بە بارگرانی بەسەر یانەکەوە و بێبەرانبەر ڕەوانەی یانەکانی دیکەکران.

بەپێی داتاکانی ڕۆژنامەی زە سەن، دوای دەستبەسەرداگرتنی زۆرینەی پشکەکانی یانە لەلایەن ستان کرۆنکیەوە، بارودۆخی یانەکە لەسەر ئاستی گواستنەوەی یاریزانان  180 پلە گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە و زیانێکی زۆر لەسەر ئارسیناڵ کەوتووە.

لە کۆتا پێنج ساڵی ڕابردوودا تەنها بە دەستبەرداربوون لە هەشت یاریزان بەبێ بەرانبەر، یاخود بە نرخی کەم زیانی 210 ملیۆن پاوەند لە یانەکە کەوتووە.

سێرج گنابری باڵی هێرشبەری بایرن یەکێکە لەو یاریزانانەی بە پێنج ملیۆن پاوەند ڕەوانەی ڤێردەربریمەن کراوە، ئێستا لە بایرن نرخی گواستنەوەی 60 ملیۆنە.

یاریزانەکانی دیکەش پێکهاتوون لە:

ڤۆجیچ چێزنی: بەبڕی 10 ملیۆن ئاڕاستەی یوڤانتۆس کراوە و ئێستا نرخی 20 ملیۆنە

ئەلێکس ئۆکسلەید چامپەرلین: بەبڕی 35 ملیۆن ئاڕاستەی لیڤەرپوڵ کراوە و ئێستا نرخی 50 ملیۆنە

جێف ڕاین ئادیلایدی: بەبڕی 1.5 ملیۆن ئاڕاستەی یانەی ئانجێرس کراوە و ئێستا نرخی 20 ملیۆنە

سانتی کازۆرلا: بێبەرانبەر ئاڕاستەی یانەی ڤیاڕیاڵ کراوە و ئێستا نرخی 15 ملیۆنە

جاک ویڵشێر: بەبێ بەرانبەر ئاڕاستەی یانەی وێستهام کراوە و ئێستا نرخی 15 ملیۆنە

دانی ویڵبێک: بۆندەکەی نوێنەکراوەتەوە و ئێستا نرخی گواستنەوەی 20 ملیۆنە

ئارۆن ڕامسی: بەبێ بەرانبەر ئاڕاستەی یوڤانتۆس کراوە و نرخی ئێستای 60 ملیۆن یورۆیە.

دوای کۆکردنەوەی داتاکان دەردەکەوێت، کۆی لە دەستدانی نرخی ئەو یاریزانانە بەراورد بە نرخی ئێستایان 210 ملیۆن پاوەند بووە.

بابەتی پێشتر

مێژووی سەرۆکەکانی یانەی بەرشلۆنە لە نێوان دوورخستنەوە و زیندانیکردن و کوشتندا

بابەتی دواتر

ڕاوێژکاری کازمی: ئاستی بەرهەمی ناوخۆیی لە 2020دا بەڕێژەی %11 کەمیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share