بافڵ تاڵەبانی: ڕێگری لە‌ ھە‌وڵی تێكدانی سە‌قامگیری و چە‌واشە‌كردنی خە‌ڵك دەكەین

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕێگری لە‌ھە‌ر ھە‌وڵێك دەکەین، كە‌ ئامانج لێی تێكدانی سە‌قامگیری و چە‌واشە‌كردنی خە‌ڵكی خۆشەویستی کوردستان بێت، دەشڵێت ھە‌موو ئە‌و ھە‌نگاوانە‌ی نراون لە‌پێناو بە‌رژە‌وە‌ندی گشتیدا بووە و لە هەوڵەکانیشمان بە‌ردە‌وام دە‌بین لە‌ پێناو پاراستنی ئارامیی ئە‌م دە‌ڤە‌رە.‌

بافڵ تاڵە‌بانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە دەباشان پێشوازی لە‌ سە‌رۆك و خزمانی عە‌شرە‌تی میراودە‌لی کرد.

لە‌كۆبوونە‌وە‌یە‌كدا کە قوباد تاڵەبانی ئامادەیبوو، بافڵ تاڵەبانی باسی لە ‌دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە‌كان كرد و دڵنیای كردنەوە‌ كە ھە‌موو ئە‌و ھە‌نگاوانە‌ی نراون لە‌پێناو بە‌رژە‌وە‌ندی گشتیدا بووە و لە هەوڵەکانیشمان بە‌ردە‌وام دە‌بین لە‌ پێناو پاراستنی ئارامیی ئە‌م دە‌ڤە‌رە‌. رێگریش لە‌ھە‌ر ھە‌وڵێك دەکەین كە‌ ئامانج لێی تێكدانی سە‌قامگیری و چە‌واشە‌كردنی خە‌ڵكی خۆشەویستی کوردستان بێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەش، “ھاوسە‌رۆكی یە‌كێتی ئە‌وە‌شی بۆ خزمانی عە‌شرە‌تی میراودە‌لی ڕوونكردە‌وە‌ كە‌ یە‌كێتی دە‌بێتە‌وە‌ بە یە‌كێتییە‌ بە‌ھێزە‌كە‌ی جاران و لە‌ ئاست خواست و چاوە‌ڕوانی یە‌كێتییە‌كان و كۆمە‌ڵانی خە‌ڵكی كوردستان بە‌گشتی دە‌بێت و لە‌داھاتوودا دە‌رئە‌نجامی باش دە‌بینن”.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی ستایشی ڕۆڵی گرنگ و مێژوویی عەشیرەتی میراودەلی کرد و ڕایگەیاند، ئێوە عە‌شرە‌تێكی تێكۆشە‌ر و خاوە‌ن ھە‌ڵوێستی جوامێرانە‌ن، ھە‌میشە‌ پاڵپشتی یە‌كێتییە‌كە‌ی مام بوون و ئێستاش ھە‌ر ئە‌وە‌تان لێ چاوە‌ڕوان دە‌كرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فازڵ نەبی: حكومەتی هەرێم بە قەرزەكە رازی بێت دەتوانێت هەفتەی داهاتوو 500 ملیار دینارەكە وەربگرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر حكومەتی هەرێم بە قەرزەكەی بەغداد رازی بێت دەتوانێت هەفتەی داهاتوو 500…
Total
0
Share