کۆرۆنای بە دوو ڕۆژ تێپەڕاند؟ ئینتەرمیلان سکاڵا لەسەر یوێفا تۆماردەکات

 

بەهۆی پشکنینی هەڵەی یاریزانانەوە، ئیدارەی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا) توڕەیە و بڕیاریانداوە سکاڵا تۆماربکەن.

شەوی چوارشەممەی ڕابردوو و دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان، دەرکەوت ئەنجامی پشکنینی ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری مەغریبی یانەی ئینتەرمیلان پۆزەتیڤە، واتا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و بەو هۆیەوە لە ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی بوروسیا مونشنگلادباخ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دوورخرایەوە.

بەپێی پڕۆتۆکۆلە کارپێکراوەکان، یاریزانی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت لە دوو پشکنیندا دروستی توشبوونەکەی بسەلمێنرت، ئەوەش ئەو کارەیە کە پشکنەرانی یوێفا لە ئێوارەی چوارشەممەی ڕابردوو بۆ ستافی هونەری و کارگێڕی یانە ئیتاڵییەکەیان سەلماندووە.

دوای گەڕانەوەی ستافی نێراتزۆری بۆ میلانۆ، پشکنینی نوێ بۆ حەکیمی ئەنجامدرا و ڕۆژی هەینی بە فەرمی بڵاویانکردەوە، کە هەردوو پشکنینە نوێیەکە دەریانخستووە ناوبراو هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە.

هەڵەی یوێفا لە پشکنینی یاریزانانی ئینتەر و یەکسانبوونی یانەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر مونشنگلادباخ، توڕەیی ئیدارەی یانە ئیتاڵییەکەی گەیاندووەتە ترۆپک.

بەم هۆیەوە بەڕێوبەرانی ئینتەر پارێزەرانی یانەیان ڕاسپاردووە، بە خێرایی بەڵگەکان کۆبکەنەوە و لە دادگای باڵای وەرزشی سکاڵا لەسەر ستافە پزیشکی و پشکنەرەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا تۆماربکەن، چونکە مەحاڵە یاریزانێک چوارشەممە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنابێت و لە شەوی پێنجشەممە بۆ ڕۆژی هەینی ڤایرۆسەکەی تێپەڕاندبێت، مەگەر ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە ڕوویداوە و زیانی بە یانە ئیتاڵییەکە گەیاندووە.

بابەتی پێشتر

وردەکاری ئەو بۆندەی تۆتنهام پێشکەشی سۆنی کردووە

بابەتی دواتر

گرنگترین زانیارییەکان لەبارەی ڕوبەڕوبوونەوەی ئەمڕۆی خابیب و گایزجی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share