زیاتر لە 10 هەزار ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا هەفتانە دەگاتە عێراق

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرایکرد لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا 10 هەزار ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق لە جۆرە جیاوازەکانی ڤاکسینەکە.

دکتۆر ڕەبی فەلاح لە ڕاگەیەندنی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، ئەو ڤاکسینانەی دەگەنە عێراق لە جۆرەکانی (فایزەر و ئەسترازێنیکا)ن و بەشێوەی هەفتانە دەگەن عێراق.

وەزارەتەکە باسی لەوەشکردووە، ناوەندی زیاتری کوتان و دابەشکردنی ڤاکسین دەکەنەوە، بۆئەوەی هاوڵاتییان ئاسانتر بگەنە ناوەندەکانی کوتان.

وەزارەتی تەندروستی هۆشداریی  توند دەداتە هاوڵاتییان لە پابەند نەبوون بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و دووریی کۆمەڵایەتیی و بەکارهێنانی دەمامک.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، “پابەندبوونی هاوڵاتییان بە ماسکەوە تەنها 1% دەبێت، بۆیە چاوەڕێی کارەساتی گەورە دەکەین ئەگەر هاوڵاتییان  بەوجۆرە بەردەوامبن”.

داتاکانی ناوەندە جیهانییەکان بۆ دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا دەریدەخەن 12 دەوڵەتی جیهان لەناویشیاندا عێراق ڕێژەی وەرگرتنی ڤاکسین تێیاندا 1%ی تێنەپەڕاندووە.

بابەتی پێشتر

مۆزەخانەی عێراق دووبارە دەكرێتەوە

بابەتی دواتر

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە 2014ەوە بەبڕی پێنج ملیار دۆلار پێداویستییان بۆ هێزە عێراقییەکان دابینکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی ڕێنماییەکان پێچەوانە دەکاتەوە.. دەستدان لە منداڵی نەبەکام ئەگەری ژیانیان زیاتر دەکات

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێداچوونەوەی بۆ ڕێنماییەکانی سەبارەت بە بەکارهێنانی پارێزبەندی “خودەج” بۆ منداڵانی نەبەکام دەکات و سەرجەم تێگەیشتنەکانی…
Total
0
Share