خۆراک و دەرمانی ئەمریکا دەرمانێکی دیکەی بۆ چارەسەری شێرپەنجە پەسەند کرد

ئیدارەی دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا رایگەیاند کە چارەسەرێکی نوێیان بۆ شێرپەنجەی خوێن پەسەند کردووە کە بەرهەمی کۆمپانیای جۆنسن ئاند جۆنسنە.

دەرمانی (تالکیتاماپ- تی. جی. ڤی. ئێس) کە بەناوی “تالفی”ـەوە دەفرۆشرێت، بەجۆرێک دروستکراوە پێکهاتەی بەرگریی پێویستی تێدایە بۆ سەرجەم خانە شێرپەنجەییەکان بۆ دروستکردنی خانەی بەرگری کە توانای زاڵبوون بەسەر خانە شێرپەنجەییەکانیان هەبێت.

کۆمپانیای خاوەن دەرمان دەڵێت، دەرزییەکە پەسەندکراوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بەجۆرێک دەبێت هەفتەی جارێک ئەو دەرزیە وەربگیرێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی سەلامەتی لەسەر لێبڵی دەرمانەکە داناوە، کە ئاماژەیە بۆ مەترسیی هەندێک جۆری وەڵامداندەوەی بەرگریی شەڕانگێزانەی جەستە یان نیشانەکانی دەردانی سایتاکین و ژەهراویبوونی دەمارەکان.

پەسەندکردنی خێرای دەرمانەکە بە پشتبەستنە بە توێژینەوەکان کە لە قۆناغی ناەڕاستدا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، دەریخستووە لەسەدا 73.6ی نەخۆشەکان بەشێوەیەکی نیمچەیی یان تەواو چاکبوونەتەوە لە شێرپەنجە.

بابەتی پێشتر

جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی

بابەتی دواتر

گەرمای توند چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share